لە مانگی تشرینی دووەم، ئیمارات ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی یەکەم گەشتی کەشتی ئاسمانی بۆ سەر مانگ دەکات، لەگەڵ زنجیرەیەک دەستکەوتی زانستی پەیوەست بە بۆشایی گەردوون.
حەمەد ئال مەرزوقی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی گەڕانی مانگی ئیمارات، بە ناشناڵی ڕاگەیاند، کە کەشتی ڕاشد لە ناوەندی بۆشایی کەنەدی لە فلۆریدا، لە نێوان 9 و 15ی تشرینی دووەمدا دەست پێدەکات.
ڕۆژنامەکە بە وتەی مەرزوقی دەڵێت: ئێمە تاقیکردنەوەی رۆڤەرەکەمان تەواو کردووە و، دڵخۆشین بە ئەنجامەکان کەشتییەکە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکە یەکخراوە و ئامادەیە بۆ دەستپێکردن.
گەیشتنە سەر مانگ بەشێکە لە ستراتیژی فراوانتری ئیمارات، بۆ ئەوەی ببێت بە ئەکتەرێکی سەرەکی لە گەڕانی بۆشایی ئاسماندا.
ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئیمارات و ژاپۆن دەچنە ڕیزی ئەمەریکا و ڕوسیا و چین و، ئەو وڵاتانەی کە کەشتی ئاسمانیان لەسەر مانگ داناوە.
سەتەلایتێکی ئیمڕاتی هەر ئێستا بە دەوری مەریخدا ئەچێت بۆ ئەوەی کەش و هەوای هەسارەی سوور بزانێت.
پێشبینی دەکرێت کەشتی ڕەشید، ڕووکەشی مانگ بزانێت و لەوێ بکۆڵێتەوە بۆ ئەوەی بزانێت چۆن ڕووە جیاوازەکان لەگەڵ گەردیلەی مانگدا کار لێک دەکەن.
ئوتۆمبێلە دە کیلۆگرامەکە، دوو کامێرای زۆر بەرز و کامێرای مایکرۆسکۆبی و کامێرای وێنەگرتنی گەرم و پشکنین و ئامێرەکانی دیکە هەڵدەگرێت.
ئیمارات پلانی هەیە پەرە بە پێشکەوتووترین سەتەلایتی بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدا، ئەوەش بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی سەتەلایتی بە کوالیتی بەرز.