سەرۆکی پەرلەمان ئەندریاس نۆرلین ڕایگەیاند، کە سەرۆکی پارتی پارێزگار ئۆلف کریستەرشۆن حکومەتی نوێ پێکدەهێنێت، ئەوەش دوای دەست لەکارکێشانەوەی ی ماگدەلینا ئەندەرشۆن دوابەدوای هەڵبژاردنەکە.
سێلتەکان کە کریستەرشۆنیان وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشان کرد، لە ئەنجامی هەڵبژاردندا 176 کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێنا، لە کاتێکدا کوتلەی ماگدەلینا ئەندەرشۆن 173 کورسی بەدەست هێنا.
ئۆلف کریستەرشۆن ئێستا کاتێکی کراوەی هەیە، بەبۆچوونی نۆرلین، بۆ سەرۆکی پەرلەمانی نوێ، دەبێت هەفتەی داهاتوو هەڵدەبژێردرێت، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی پەرلەمان بکەن و، دوای ئەوە دەبێت سەرۆکی نوێی پەرلەمان سەرۆکایەتی بکات.
سەرۆکی پەرلەمان نایەوێت پێشبینی ئەوە بکات کە چەندێکی دەوێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەرچۆنێک بێت ئەو گوتی پێشبینی دەکرد پرۆسەکە بە بەراورد بە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 کە 134 ڕۆژی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ خایاند، کورتتر بێت.