ئەنجومەنی یاسا پێشنیارەکەی حکومەتی بۆ قەدەغەکردنی مۆڵەتی قوتابخانە نوێیە ئایینییەکان رەتکردەوە و، هەموو چاوەکان ئێستا لەسەر حکومەتی نوێن بۆ ئەوەی بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا دەکات.
حکومەتی ماگدەلینا ئەندەرشۆن ویستی قەدەغەی دامەزراندنی قوتابخانەی نوێی ئایینی بکات، حکومەت پاساوی خۆی دا کە ژمارەیەک لە قوتابخانە سەربەخۆکانی مەسیحی و موسڵمان لەلایەن پشکنەری قوتابخانە سەبارەت بە جیاکاری ئایینی رەخنەیان لێگیراوە، کە چەند دەستەڵاتێک ئاماژەیان بە پەیوەندی نێوان چەند قوتابخانەیەکی ئایینی و گرووپە موسڵمانە توندڕەوەکان هەبووە.
هێشتا ڕوون نییە حکومەتی نوێ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشەیەدا دەکات، دیموکراتە مەسیحیەکان دژی قەدەغەکردنی دامەزراندنی قوتابخانە ئایینییەکانن، لەکاتێکدا ئازادیخوازان پشتگیری دەکەن و پارێزگارەکان قەدەغەی کاتییان دەوێت.