داواکارانی گشتی لە مانگی حەوتی ڕابردوودا، کوڕێکی تەمەن 16 ساڵیان لە شارەوانی داڵس ئێدی ڕۆژئاوای سوید تۆمەتبارکردووە بە ئەنجامدانی دەستدرێژییەکی توند بۆ سەر ژنێکی بەساڵاچوو، هەروەها تاوانبار کرا بە هەراسانکردنی ئافرەتێکی دیکە.
پۆلیس سەرەتا کوڕەکەی دەستبەسەر کرد، بەڵام دوو ڕۆژ دواتر ڕادەستی بنکەی چاودێری داخراو و ژێر یاسای خۆشگوزەرانی هەرزەکارانی کرد.
هەردوو تاوانەکە لە 21ی تەمووز ڕوویداوە، گومان دەکرێت کوڕەکە بچێتە شوێنی نیشتەجێبوونی ئافرەتە بەساڵاچووەکە و، یەکەم جار لێی دابێت و پاشان دەستدرێژی کردبێتە سەر، بۆیە ژنەکە کەوتۆتە سەر زەوی و توشی پێکانی دواوە بووە.
هیچ پەیوەندی و زانیارییەک لەنێوان قوربانیان و تاوانبارە گومانلێکراوەکەدا نییە.
داواکاری گشتی دانیال ئێدسپاکی وتی: “جگە لە بەڵگەی زارەکی، بەڵگەیەکی بەهێز هەیە وەک دی ئێن ئەی، کە تۆمەتبارەکە لە شوێنی تاوانەکە بەجێی هێشتووە”