دانیمارک داوا لە هاوڵاتیانی دەکات کارەبا کەم بەکار بێنن 

دەستەڵاتی وزەی دانیمارکی، هانی هاوڵاتیانی داوە کە وزە پاشەکەوت بکەن، هۆتێلی بەناوبانگی مێژوویی ئەنگڵتەرێر بڕیاری دا ئەمساڵ گڵۆپەکانی کریسمەس لە کۆپنهاگن بکوژێنێتەوە، ئەوەش بۆ پاراستنی کارەبا.

نرخی کارەبا لە دانیمارک بەرزبووەوە بۆ ئاستێکی بەرزتر لە باشووری سوید، سایتی قەیرانی دانیمارکی kriseinformation.dk زنجیرەیەک ئامۆژگاری بۆ دانیشتوان دابین کردووە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە، وەک: کەمکردنەوەی گەرمی و بەکارهێنانی ئاوی گەرم و، کوژاندنەوەی ئامێرە بەکارنەهاتووەکان و خۆلادان لە ڕووناکی ناپێویست.

دان جورگینسن وەزیری کەش و وزەی دانیمارکی گوتی، کە باڵەخانەکان ڕووناککراونەتەوە، تەنیا لەبەرئەوەی جوانن بۆ سەیرکردن، نابێت چیتر داگیرسێنرێنەو.

هۆتێلی مێژوویی ئەنگڵتەرێر بەناوبانگە بە چرای کریسمس لە ناوەندی کۆپنهاگن، بەڵام ئەمساڵ بەمشێوەیە نابێت و، بەڕێوبەری پەیوەندییە گشتییەکانی هۆتێلەکە دەڵێت: “بە پەشیمانییەکی زۆرەوە، بڕیارماندا ئەمساڵ گڵۆپەکانی کریسمس لەسەر ڕووکاری هۆتێلەکە دانەگیرسێنین.

ڕەنگە بە دڵت بن