بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، بەمەبستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو ستەمەی هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران لەگەڵ ژینا ئەمینی کردیان و، بووە هۆی گیان لەدەستدانی، لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوە.
رۆژی سێ شەممە، رێککەوتی ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٢، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوای کەنەدا، بە سەرپەرشتی شوان ئاغا بەرپرسی ناوەند و ئەندامانی ناوەندە، هەستان بەگردبوونەوەیەک لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ئەوەش بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو ستەمەی، کە دەرهەق بە ڕۆڵەیەکی کوردی رۆژهەڵات کرا و، بووە هۆی گیان لەدەسدانی ژینا ئەمینی.
جێی باسە، وەک ڕێزلێنانێک و پشتگیریکردنی کوردانی رۆژهەڵات، بەرپرس و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا، گوڵ و مۆمی وەفایییان بۆ گیانی پاکی ژینا ئەمینی داگیرساند