ئێران: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامە 

بۆ ڕۆژی پێنجەم لە زۆربەی شارەکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەلانی ئێران دژی کوشتنی بە ناهەقی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی بەردەوامە

بەپێی ئە گرتە ڤیدۆییانەی کەلە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێتەوە لە شارەکانی تاران ، ئەسفهان ، تەبرێز شارەکانی تر شەقامەکانی دەنگی ناڕەزایەتی بەرزبۆتەوە و کەبۆتە هۆی سوتاندن و دڕاندنی وێنەی باڵای کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ڕژێم دروستبووە ،بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و چالاکوانان دەستگیر کراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون ، هاوکات ڕاڤینا شەمدسانی وتەبێژی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە ، لە کاتی هەڵمەتی هێزەاکانی ئێران دژی خۆپیشاندەران ئەنجامیانداوە

هەروەها ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە کەبە سەدان لە خۆپیشاندەری لەتاران کۆبونەتەوە لەناویاندا چەندین ئافرەت لەچکی سەریان فڕێداوە وەک ناڕەزایەتی دژی ڕێوشوێنی توندی هێزەکانی پۆلیس بەکارهێنانی چەکی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوە بە خۆپیشاندران کراوە

هەرلەمبارەوە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندان و نارەزاتییەکان درێژەی هەیە کە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ژمارەی برینداد و گیانلەدستدان بەدەستی هێزەکانی ڕژێم بەرزبۆتەوە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و چالاکوانان دەستگیرکراون
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراو هەنگاو لە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە سەرەڕای هەڕەشەی دەزگا ئەمنییەکان، بازاڕییان و کاسبکاران و بەشێکی بەرچاوە لە خاوەن پیشەکانی کەرتی تایبەت لە شارەکانی ئیلام، ئاودانان، مەلەکشاهی، کرماشان ڕوانسەر، جوانڕۆ، پاوە، کامیاران، سنە، دێولان، قوروە، مەریوان، سەقز، بانە، دیواندەرە، بیجاڕ، پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان، تیکاب، ئورمیە، شنۆ و کۆتۆل بە شێوەی بەربڵاو لە مانگرتندا بوون بە شێوەیەک کە خەڵک بە مانەوەی لە ماڵەکانیان تەنانەت لە بەڕیوەبردنی کۆمەڵێک چالاکیی کۆمەڵایەتی وەک وەرزشی بەیانیش خۆیان بوارد بۆ ئەوەی بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، ٢٢ ساڵە و خەڵکی سەقز، لە لایەن حکومەتەوە، ناڕەزایی خۆیان دەرببڕن.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی هەمان ڕێکخراو لە خۆپیشاندانەکان شەوی سێ شەممە لانی کەم دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی زەکەریا خەیاڵ (کوڕی سڵیمان) تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی پیرانشار و فەرجاد دەرویشی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی ئورمیە کوژران.
زەکەریا خەیاڵ تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی ناڕەزایەتییەکان خەڵک لە پیرانشار بە بۆنەی شەرمەزارکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی لە بەشی سەریەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بووە و گیانی لەدەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، فەرجاد دەەروێشی خەڵکی گوندی باڵوو سەر بە شاری ئورمیە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شەقامی وەلی عەسری ئورمیە دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە کاتی گەیاندن بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو ، لە ١٣ شاری دیواندەرە، سەقز، بانە، مەریوان، سنە، کامیاران، دێولان، قوروە، تیکاب، مەهاباد، سەردەشت و بۆکان خەڵک ڕژانە سەر سەقامەکان بەڵام بە هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکومەت، خۆپیشاندانە مەدەنییەکان بەرەوە توندوتیژی چوون لە ئەنجامدا بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لانی کەم سێ هاووڵاتی کوژراون و ٢٢١ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون کە لەم ٢٢١ کەسەی بریندار بوون ٤٣ کەسیان ژن و ٢٤ کەسیشیان مێردمنداڵ بوون.
موحسین محەممەدی خەڵکی دیواندەرە، ڕەزا لوتفی ٢٥ ساڵە خەڵکی دێولان و فەرەیدوون مەحموودی خەڵکی سەقز، ئەو سێ هاووڵاتییەن کە بە هۆی تەقەی هێزە حکومەتییەکانەوە کوژراون. شیاوی ئاماژە پێدانە کە شوناسی ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان ئاشکرا نەبووە بەڵام بە هۆی پاراستنی ئاسایشی ئەو کەسانە بڵاوناکرێتەوە

بەپێی پۆلینی ڕێکخراوی ناوبراو هاووڵاتییانی کوژراو و بریندار بەگوێرەی شارەکان بڵاوکردۆتەوە :-

دیواندەرە: ١ کوژراو – ٣٣ بریندار (چوار مێردمنداڵ)
سەقز: ١ کوژراو و ٣٧ بریندار (١٦ ژن و ٤ مێردمنداڵ)
بانە: ٤٠ بریندار (١٠ ژن و ٦ مێردمنداڵ)
مەهاباد: ٢٣ بریندار (٨ ژن و ٧ مێردمنداڵ)
بۆکان: ١٧ بریندار (٤ ژن و سێ مێردمنداڵ)
سنە: ١٤ بریندار (٦ ژن)
مەریوان: ٥ بریندار
دێولان: ١ کوژراو و ١٦ بریندار
بیجاڕ: ٩ بریندار
قوروە: ٩ بریندار
کامیاران: ١١ بریندار
تیکاب: ٧ بریندار (٣ژن)

جێی ئاماژەیە ژینا ئەمینی تەمەن 22ساڵ خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، هەفتەی ڕابردوو بۆ سەردانی کەسوکاری لەگەڵ خێزانەکەی رۆژێک پێش ئەو رووداوەکە سەدانی تارانی کردبوو

موژگان ئەمینی، دایکی ژینا ئەو ڕاپۆرتانەی دەسەڵاتدارنی تاران رەتدەکاتەوە کە گوایە کچکەیان نەخۆشی لەگەڵ دابووبێت ،یان لەتەمەنی 15ساڵی نەشتەگەری مێشکی بۆکرابێت ، تەندروستی کچکەی زۆر باش بووە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە هەروەها لەبارەی جلوبەرگی کچەکەی هیچ کێشەیەکی نەبووە و مانتۆیەکی درێژی لەبەردابووە و لەچکێکی گەورەی لەسەر بووە، بەڵام دیسانیش دەستبەسەرکراوە. دەشڵێت، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ژینا براکەی لەگەڵدا بووە و بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە دژی دەستبەسەرکردنی خوشکەکەی هێزەکانی پۆلیس لێیانداوە

هەروەها ژمارەیەک رۆژنامەنوسانی ئێرانی لە زاری پزیشکانی نەخۆشخانەی کەسرای تارانەوە بڵاویانکردووەتەوە، مەهسا جەڵتە لێی نەداوە، بەڵکو بەهۆی ئەشکەنجدان کەلە سەری دراوە، سەری شکاوە و تووشی خوێنبەربوون بووە،دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن