لەماوەی هەفتەیەکدا 1062 کۆچبەر گەڕێندراونەتەوە کەناراوەکانی لیبیا 

لە نێوان 11 و 17ی ئەیلولدا، پاسەوانانی کەناراوەکانی لیبیا، کۆی 1062 کۆچبەری گەڕاندەوە بۆ بەندەرەکانی تەرابلوس و زاویەی باکووری ئەو وڵاتە، بەمەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ گەڕێندراونەتەوە لیبیا، بۆ 16 هەزار و 506 کۆچبەر بەرز دەبێتەوە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ڕایگەیاند، کە پاسەوانانی کەناراوەکانی لیبیا، لە نێوان 11 و 17ی ئەیلولدا، 1062 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی لیبیا گەڕاندۆتەوە، کە بە نیازبوون بە بەلەم بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن.

بەپاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا، پاسەوانانی کەناراوەکانی لیبیا، ڕێگە لە بەلەمە کۆچبەرەکان دەگرن، کە هەوڵ دەدەن لە کەناراوەکانی باکووری ئەفریقاوە و بە بەلەمی ڕیکێتی و قەرەباڵغ بگەنە ئەوروپا.

ڕێکخراوەکە لە تویتەرەکەیدا بڵاویکردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 16506 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا جیاکراونەتەوە و، لەنێویاندا 919 ژن و 546 منداڵ و لاو هەن.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە 231 کۆچبەر لە نێوان 1ی کانوونی دووەم و 17ی ئەیلولی 2022دا لەڕێگادا گیانیان لەدەستداوە و، 808 کۆچبەریش بێسەروشوێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە ساڵی 2021دا 662 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و، 891 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.

ڕەنگە بە دڵت بن