ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ وێبنارێکی تایبەت بانگهێشتی ئەندامانی دەکات، کە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لەڕێی بەرنامەی زوومەوە بەڕێوەدەچێت، ئامادەبن.
وێبنارەکە سێیەم کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانییە، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەڕێی بەرنامەی زوومەوە و، هەریەکە لە مامۆستا هاودەنگ فاروق و، مامۆستا ئاشنا و، مامۆستا هێما سۆفی بەشداری دەبن و دید ڕوانگەی خۆیان لەسەر ئەو پرسە گرینگە دەخەنەڕوو.
جێی باسە، وێبنارەکە کاتژمێر 20:30بە کاتی ئەوروپا، کە دەکاتە کاتژمێر 21:30 کوردستان بەڕێوەدەچێت.