دوای ئەوەی پۆتین بڕیاریدا کە سێ سەد هەزار کەس وەک سەربازی زۆرەملێ بگیرێن و بخرێنە خزمەتی سوپاوە، ئێستا پیاوانی ئەو وڵاتە روو لە وڵاتانی دیکە دەکەن و زۆرینە دژی بڕیارەکەن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەیامنێران، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین، ڕەتیکردەوە ئەو ڕاپۆرتە میدیایانەی ڕوسیا ڕەتبکەنەوە، کە هەندێ لە خۆپیشاندەرانی دژە حەشدی شەعبی (سەربازی زۆرەملێ)، کە شەوی چوارشەممە دەستگیرکراون بۆ بێنەوە خزمەتی سەربازی بکەن، بەوپێیەی ئەوە پێچەوانەی یاسا نییە.
دوای ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی، (گرتنی سەربازی زۆرەملێ) لەلایەن روسیاوە، زۆربەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دژی ئەو بڕیارەن، لەبەرامبەردا، پسکۆڤ ئەوە بە دەنگۆی زۆر زیادەڕۆیی ناودەبات.
بلیتەکان بۆ گەشتە ئاسمانییەکان کە لە خاکی ڕوسیادا دەڕۆن، لە ڕۆژی چوارشەممەدا بە خێراییەکی زۆر زیادی کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی پۆتین فەرمانی بە دووبارە هێنانەوەی 300,000 کەسی کرد بۆ سەربازی زۆرەملێ.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی 1312 کەس لە 38 شاری ڕووسیا لە کاتی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیاری حەشدی شەعبی، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە هەندێک لە بەشداربووان دوای دەستبەسەرکردنیان، پەیوەندییان بە سوپاوە کردووە.