ژینا ئەمینی: خۆپیشاندانەکانی ئێران تادێت فراوان دەبێت

حەوتەیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتی

ژینا ئەمینی: خۆپیشاندانەکانی ئێران تادێت فراوان دەبێت

حەوتەیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتی …..

لەحەوتەیەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران لە دژی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی بەردەوامە
لەزۆربەی شارەکانی ئێران ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان فراوان بوون ،کەبەهۆی بڕێنی ئەنتەرنێت وەک ڕۆژانی تر گرتە ڤیدۆییەکانی نێو تۆرەکۆمەڵاتییەکان بڵاو نین ،بەڵام ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکان و ئاژانسەکانی جیهانی لە ڕێی جیاوازەوە هەواڵەکانی خۆپیشاندانەکان دەگوازرێنەوە

لەمبارەوە تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاوکردەوە کەلە تارانی پایتەخت
خۆپیشاندەران لەچکەکانیان بە هەوادا هەڵداوە و هاواری مەرگ بۆ دیکتاتۆر دەکەن – دروشمێک کە زۆرجار ئاراستەی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی دەکەن
هەروەها قوتابیان لە چەندین زانکۆ لە تاران خۆپیشاندانی هاوشێوەیان ئەنجامدا، پێش ئەوەی خۆپیشاندانەکان بە خێرایی لە سەرتاسەری وڵات بڵاوببنەوە
ڕانا ڕەحیمپوور، لە بەشی فارسی بی بی سی وتوە ،ئێستا زۆر کەسمان بینیوە بەشداری خۆپیشاندانەکانیان دەکرد ، کەلە ئێستا تەنها ناڕەزایی دەربڕین لە سەپاندنی حیجابەکان تێدەپەڕێت و دژی هەبوونی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی هاوار دەکەن
کەبەپێی پەیامنێری ناوبرا ئەمە دروسترین مەترسییە بۆ سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لەم ساڵانەی دواییدا بینراوە

خۆپیشاندەران ڕۆژانی چوار شەممە ناوەندی تاران و چەند ناوچەیەکی باکوری پایتەخت گرتۆتەوە ، پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ خنکان بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکەن کاتێک پۆلیسی ئاژاوەگێڕ بە هاوکاری ئەندامانی جلی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران لە چەند گەڕەکێک ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر بریندار بوون و هەندێکشیان دەستگیر کران

بەرپرسانی ئێران وەک پیشەی پێشویان ڕەتیان کردەوە کە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرابن ،تەنیا ئاماری کوژرانی 11 کەسی بڵاوکردۆتەوە ، کە چوار کارمەندی ئەمنین ، کەلە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراون بەوتەی بەرپرسانی ئێرانی .
ئاژانسەکانی هەواڵی تەسنیم و فارس ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە ئەندامێکی میلیشیای سەربازی بەسیج کە زۆرجار بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزاییە ناوخۆییەکان بەکار دەهێنرا- ڕۆژی چوارشەممە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری مەشهەد بە چەقۆ کوژرا ،هەروەها هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند ئەندامێکی تری میلیشیای بەسیج لە ناوەڕاستی شاری کاسپین بە تەقەی خۆپیشاندەران کوژراوە
هاوکات گروپی چاودێری ئینتەرنێت نێتبلۆکس ڕایگەیاند کە ئێران ئێستا لە ژێر توندترین کۆت و بەندی ئینتەرنێتدایە لەو کاتەوەی خۆپیشاندانی دژە حکومەت لە تشرینی دووەمی 2019دا سەرهەڵدا. تۆڕە مۆبایلەکان زۆر تێکچوون، دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت لە کاتی خۆپیشانداندا تێکچوو و بەکارهێنانی ئینستاگرام و واتساپ سنووردار کراوە

لەلایەکی ترەوە گروپی NetBlocks کە چاودێری خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت دەکات ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتەر ڕایگەیاند کە تێکچونێکی نوێ بۆ ئینتەرنێتی مۆبایل لە ئێران تۆمارکراوە، چونکە نائارامییەکان زۆر فراوان بووە بەهۆی گیان لەدەستدانی ژنێکی گەنجەوە پاش دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت
لەدرێژەی خۆپیشاندانەکان سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران داوای لە دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە کرد کە “ئەوانەی هەواڵ و دەنگۆی درۆ بڵاو دەکەنەوە ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە

ئەمەریکا سزا بەسەر پۆلیسی ڕەوشت و کاربەدەستانی ئێران دەسەپنێت

ڕۆژی پێنجشەممە ئەمەریکا سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر پۆلیسی ڕەوشتی ئێران و چەند بەرپرسێکی ئەمنیدا کەدەستیان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەر و ناڕەزایەتییەکان پەیوەندی بە کوشتنی ژینا ئەمینی ڕاگەیاند

جانێت یڵن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە سزاکان “پۆلیسی ڕەوشتی ئێران و گەورەبەرپرسانی ئەمنی ئێرانی بەرپرسیاری ئەم سەرکوتکارییەیان کردووەتە ئامانج ئەو ئابڵوقە ” ئەم سزایانە پابەندبوونی ئاشکرای دەسەڵاتداری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان لە ئێران و جیهان دەردەخات

بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبییە سزاکان حەوت گەورە بەرپرسانی ئێرانی دەگرێتەوە، لەوانە :
کێو مارس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەمینی، موحەمەد ڕۆستەمی سەرۆکی پۆلیسی ڕەوشت و ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی لە نێو سزادراوەکاندایە
سزاکانیش مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو موڵک و کەلوپەلەکانی ئەو کەسانە کە لەژێر دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادان قەدەغەیە و دەبێت ڕاپۆڕت بکرێت بۆ وەزارەتی خەزێنەی کۆنتڕۆڵی سامانی بیانی بۆ دەستگرتن بەسەرییاندا

ئەڵمانیا دەیەوێت کەیسی ژینا ئەمینی بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرزبکاتەوە

ئەڵمانیا سەرکۆنەی کاری سەرکوتکاری دەسەڵاتدارانی ئێران دژی خۆپیشاندەران دەکات ،ئەمەو ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئیدانەی هێرشی دڕندانەی سەر ژنانی ئازاد دەکات کە چەند ڕۆژێکە لە ئێران خۆپیشاندان دەکەن و دەڵێت ئەو سەرکوتکردنەی خۆپیشاندەران و سەرکوتکردنی ژنانی ئازاد دژی مرۆڤایەتییە ،و بیربۆک نیازی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بۆ هێنانی دۆسیەکە بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەربەنەتەوەکگرتووەکان بەرزبکاتەوە
ڕاگەیاندنی ئەم هەنگاوەی وەزیری پارتی سەوز ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک هات

لەدرێژەی لێدوانەکەی بیربوک هۆشداری دا کە ئەگەر ژنان سەلامەت نەبن، ئەوا هیچ کۆمەڵگایەکی سەلامەت لەم جیهانەدا نابێت ،و هەربۆیەش هێرشی دڕندانەی سەر ژنانی ئازای ئێران هێرشە بۆ سەر مرۆڤایەتی هەروەها ڕایگەیاند ڕووداوەکەی ژینا ئەمینی 22 ساڵی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێشێلکردنی بەندەکانی مافەکانی مرۆڤە لەلایەن ئێرانەوە پیشاندەدات

لەشاری نیۆرکیش لە پەرواێزی کۆبوونەی سەرکردەکانی وڵاتان لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ،خۆپیشاندانی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دژی سەردانی سەرۆکی ئێران بۆ ئەو وڵاتە و سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران پرۆتێست کرد،و لەگردبوونەوەکان هاواریان دەکرد بروخێ کۆماری ئیسلامی مردن بۆ ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی و داوایان کرد لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وێنەی ژینا ئەمینی 22لە جیاتی وێنەی قاسم سلێمانی پیشان بدرێت
گردبوونەوەکەی نیۆرک هونەرمەندانی ئێرانی دارویش و ئیبراهیم حامدی لەنێو گردبوونەوەکاندا بوون ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی گەلانی ئێران بەشدار گردبوونەوەکەیان کردبوو

جێی ئاماژەیە ژینا ئەمینی تەمەن 22ساڵ خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆ سەردانی کەسوکاری لەگەڵ خێزانەکەی رۆژێک پێش ئەو رووداوە چووبووە تاران

موژگان ئەمینی، دایکی ژینا ئەو ڕاپۆرتانەی دەسەڵاتدارنی تاران رەتدەکاتەوە کە گوایە کچکەیان نەخۆشی لەگەڵ دابووبێت ،یان لەتەمەنی 15ساڵی نەشتەگەری مێشکی بۆکرابێت ، تەندروستی کچکەی زۆر باش بووە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە هەروەها لەبارەی جلوبەرگی کچەکەی هیچ کێشەیەکی نەبووە و مانتۆیەکی درێژی لەبەردابووە و لەچکێکی گەورەی لەسەر بووە، بەڵام دیسانیش دەستبەسەرکراوە. دەشڵێت، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ژینا براکەی لەگەڵدا بووە و بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە دژی دەستبەسەرکردنی خوشکەکەی هێزەکانی پۆلیس لێیانداوە

هەروەها ژمارەیەک رۆژنامەنوسانی ئێرانی لە زاری پزیشکانی نەخۆشخانەی کەسرای تارانەوە بڵاویانکردووەتەوە، مەهسا جەڵتە لێی نەداوە، بەڵکو بەهۆی ئەشکەنجدان کەلە سەری دراوە، سەری شکاوە و تووشی خوێنبەربوون بووە،دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن