دوای ئه‌وه‌ی ژینا ئه‌مینی ناسراو به مه‌هسا ئه‌مینی (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی برینداربوو و پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه گیانی لەدەستدا.
رۆژی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و بووه هۆی توڕه‌بوونی شه‌قامی ئێرانی و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی فراوان له‌م وڵاته.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له میانی راپۆرتێكدا ریزبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانی به قۆناغ خستووه‌ته‌ڕوو، كه بریتین له:
له مانگی حەوتی ساڵی 1999، ژماره‌یه‌ك قوتابی ئێرانی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ركوتكردن كرد.
له مانگی شەشی 2009، له دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆكۆماری ئێران، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هه‌زاران خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته روویدا و بووه هۆی كوژرانی 70 كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌س و ده‌ستگیركردنی هه‌زاران هاووڵاتی ئێرانی.
له مانگی دوانزەی ساڵی2009دا، به‌هۆی كۆچی دوایی حوسێن عه‌لی مونته‌زیری، خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دروستبوو و بووه هۆی كوژرانی 8 كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
له حەوتی ساڵی 2010، به‌هۆی زیادبوونی باج، بازرگانه‌كانی ئێران بایكۆتی (بازاڕی گه‌وره‌ی تاران)ـیان كرد و خۆپیشاندان دروستبوو.
له مانگی دووی ساڵی 2011، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی چالاكوانانی ئێران، بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س و ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌سی دیكه.
له مانگی سێی ساڵی 2011، به‌هۆی خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پێگه‌كانی پاڵپشت بۆ چاكسازی ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی فران كرد.
له مانگی شەشی ساڵی 2011، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی 2009، خۆپیشاندانی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
له مانگی دەی ساڵی 2012، به‌هۆی خۆپیشاندانی ئێرانییه‌كان، پۆلیس له‌رێگه‌ی غازی فرمێسكڕژێن و گرتنی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان سەرکوتی خۆپیشاندانەکانیان کرد.
له مانگی دوانزەی ساڵی 2017، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری ئێران، خه‌ڵك ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد.
له مانگی یەکی ساڵی 2018، حكومه‌تی ئێران ده‌ستی به ئه‌نجامدانی ره‌شبگیری و گرتنی چالاكوانان كرد.
له مانگی یانزەی ساڵی 2019، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه كه 200 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شداربوون، بووه هۆی كوژرانی 1500 كه‌س و برینداربوونی هه‌زارانی دیكه.
هەروەها لەمانگی یەکی ساڵی 2020، به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، ئێرانییه‌كان دژی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
له مانگی پێنجی ساڵی 2022 به‌هۆی رووخانی باڵه‌خانه‌یه‌ك له باشووری رۆژئاوای ئێران، خۆپیشاندان دروستبوو، بووه هۆی كوژرانی 24 كه‌س.
جێی ئاماژەیە به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، له 50 شار و شارۆچكه‌ی ئێرانی خۆپیشاندان به‌هۆی كۆچی دوایی ژینا ئه‌مینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا ئێستاش 31 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستگیركردنی به‌كۆمه‌ڵی چالاكوانان و هاووڵاتیانی ئێرانی، جیا له‌وه‌ش هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و تێلگرامیان داخست، كه ئێرانییه‌كان زیاتر به‌كاری ده‌هێنن.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی هاووڵاتیان و خۆپیشانده‌رانی ئێرانی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای خسته سه‌ر به‌رپرسانی پۆلیسی ئاكار و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وڵاته.
هەروەهاسەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ رایگه‌یاند، دۆسییەی ژینا ئەمینی هێشتا لە لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام وڵاتانی رۆژئاوایی بە دووڕوویی مامەڵە لەگەڵ پرسەکە دەکەن.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له نیویۆرك رایگه‌یاند، رووداوێک لە ئێران روویداوە کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، ئەگەر کەمتەرخەمییەک یان هەڵەیەک روویدابێت، بێگومان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت