لە حەوتەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکان….
هاوڵاتیانی و چالاکوانانی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی درێژەی هەیە ،بەوهۆییەوە لەلایەن هێزەکانی سەرکوتکاری ڕژێمەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و چالاکوانان بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکی زۆریشیان دەسگیرکراون
لەمبارەوە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوکان و گرتەڤیدۆیی و هەواڵکان لە تۆرەکۆمەڵاتییەکان ئاماژەن بە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و وێنەو ناوی هەندێک لە قوربانیان و دەستگیرکراوان بڵاوکراونەتەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان بۆ 15 کوژراو و 733بریندار بەرزبۆتەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە توندوتیژییەکی زیاترەوە وەڵامی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی کوردیان دایەوە و لانی کەم 8هاووڵاتی و لەوانەش دوو مێردمنداڵی 15 و 16 ساڵەیان لە شارەکانی ئورمیە، شنۆ، شائاباد، و ئەیوان کوژراون. ناوی ئەو کەسانەی کە ناویان ئاشکرا بووە بریتییە لە سەعید محەممەدی، موحسین قەیسەری، ئەمین مەعریفەت 16ساڵە، میلان حەقیقی، سەدرەدین لێتانی، عەبدوڵڵا محەممەدپوور 15 ساڵە، مەتین عەبدوڵلاپوور و دانش ڕەهنەما
هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان بەپێی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەم شێوەییە:-
ئورمیە: فەرجاد دەروێشی , عەبدوڵڵا محەممەدپوور ,,مەتین عەبدوڵلاپوور ,دانش ڕاهنەماشنۆ: ئەمین مەعرفەت 16ساڵە ,میلان حەقیقی ,سەدرەدین لێتانیدیواندەرە: فواد قەدیمی ,موحسین محەممەدیسەقز: فەرەیدوون مەحموودیکرماشان: مینوو مەجیدیشائاباد: سەعید محەممەدیئیلام: موحسین قەیسەریدێولان ڕەزا لوتفیپیرانشار: زەکەریا خەیاڵ
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە لایەن ڕێکخراوی ناوبراو ، لانی کەم لە 12 شاری ئاودانان، ئیلام، کرماشان، سنە، ئورمیە، قوروە، ڕەبەت، سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، پاوە، شائاباد، ئەیوان و بۆکان، بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی، 22ساڵەی سەقزی، لە لایەن حکومەتی ئێرانەوەبەڕێوەچووە
هەروەها ئەو شارانەی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانەکانیان بەرەو توندوتیژی بەڕێوەچوو ئورمیە: 3کوژراو – 33بریندار شنۆ: 3کوژراو – 43بریندار ئیلام: 1کوژراو – 27 بریندار شائاباد – 1کوژراو – 40بریندار پیرانشار: 23 بریندار بۆکان: 17 بریندار کرماشان: 11 بریندار قوروە: 15 بریندار سنە: 39 بریندار ئەیوان: 11 بریندار ئاودانان: 6 بریندار سەردەشت: 16 بریندار
لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانان زیاتر لە 600هاووڵاتیی ناڕازیی کورد لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەرکراون بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 600هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کەناوی زیاتر لە 100کەسیان ئاشکرا بووە . هەواڵەکان جەخت دەکانەوە کە ژمارەی بریندار و دەستبەسەرکراو و تەنانەت کوژراوەکانیش لە شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ئامارەیە کە بڵاوکراونەتەوە
س/ح