وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندی، دەڵێ کە سوید پابەند دەبێت بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە رادەستکردنەوەی داواکراوانی تورکیا لەو وڵاتەکەی و، دوپاتی کردەوە، بە تورکەکان دەڵێم کە ڕێککەوتنمان هەیە و پابەندی ئەو ڕێککەوتنە دەبین.
سوید بەشە یاساییەکانی شەڕی دژی تیرۆری بەشێوەیەکی بەرچاو بەهێزکردووە، ئەوەش بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان دەزگا هەواڵگرییەکاندا، هاوکات سەرجەم ڕادەستکردنەوەکانی داواکراوانی تورکیا، بەو شێوەیە ئەنجام دەدرێت کە پێشتر بەگوێرەی یاسای سوید و پەیماننامەی ئەوروپی ئەنجام دەدرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، سکاڵای لەوەکرد، کە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکریتی لەلایەن سویدەوە نەنراوە.