ئەمەریکا هۆشداری لەباکارهێنانی جۆرە دەرمانێک دەدا.. بکوژە

دوای بڵاوبوونەوەی لێنانی مریشک بە دەرمانی نیکۆڵ، دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا هۆشداریاندا لەوەی، کە رەنگە بەهۆی بەکارهێنانی ئەو دەرمانەوە هەر کەسێ بیخوات بیکوژێت.

لەلایەن بەکارهێنەرانی تیکتۆکەوە ڤیدیۆی لێنانی مریشک بە دەرمانی نیکۆڵ، لە ئەمەریکا بڵاوبۆتەوە، لە بەرامبەریشدا، بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەو وڵاتە، هۆشدارییەکی زۆر گەورەیاندا، کە لەوانەیە ئەنجامی زۆر مەترسیداری هەبێت، چونکە کوڵاندنی دەرمان دەتوانێت چڕتری بکاتەوە و تایبەتمەندییەکانی بگۆڕێت بە شێوازی تر، تەنانەت هەڵمژینی هەڵمژینی دەرمانەکە لەکاتی چێشتلێناندا دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆری دەرمان بچێتە ناو جەستەوە و هەروەها زیان بە سییەکان بگەیەنێت.

ئەو جەختی لەوەکردەوە کە زیادەڕۆیی نیکۆڵ، دەتوانێت ببێتە هۆی نیشانەکانی وەک کێشەی جگەر و هەناسەدان، بۆ نموونە، وە بە گوێرەی میدیاکان دەتوانن بکوژ بن.

ڕەنگە بە دڵت بن