ڕووسیا جێگرەوەی ئەو ژەنەراڵەی بەرپرسی لۆجستی سوپای وڵاتەکەی بوو، لە کاتی داگیرکردنی ئۆکراینا گۆڕی.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ژەنەراڵ دیمیتری بولگاکۆڤی سوپا بەهۆی گواستنەوەی بۆ پۆستێکی دیکە، وەک جێگری وەزیری بەرگری وازی لە ئەرکەی خۆی هێناوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ژەنەراڵ میخائیل مێزنتسێڤی تەمەن 60ی وەک ساڵی جێگرەوەی دیاریکراوە، کە تا ئێستا سەرۆکایەتی سەنتەری بەرگری نیشتمانی کردووە و، دەبێتە جێگری وەزیری بەرگری و، بەرپرسی کەرەستە مادی و تەکنیکییەکانی هێزە چەکدارەکان.
جێی باسە، مێزنتسێڤ لە ماوەی پیشە سەربازییەکەیدا، چەندین پۆستی لە دەستەی گشتی وەرگرتووە.