دەنگدەرانی ئیتاڵی سبەی یەکشەممە، دەنگ بۆ نوێکردنەوەی ئەندامانی پەرلەمانەکەیان دەدەن، ترسیش لە سەرکەوتنی ڕاستڕەوەکان هەیە بە سەرۆکایەتی جۆرجیا مێلۆنی، کە توانی ببێتە یەکەم ئافرەت سەرۆکایەتی حکومەتێکی وڵاتەکە بکات.
یەکێتی ئەوروپا لەنزیکەوە چاودێری ئەم هەڵبژاردنە دەکات، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی هەستیاری مامەڵەکردنی سزاکان لەسەر مۆسکۆ، بەوپێیەی ڕۆما لەڕووی مێژووییەوە پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ مۆسکۆدا هێشتۆتەوە، بەڵام لە سەرەتای هێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لەژێر دەستەڵاتی ماریۆ دراگی، لەگەڵ ناتۆدا مایەوە.
هاوبەشی سێیەم لەهاوپەیمانیی ڕاستڕەوی سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی مشتومڕی لێکەوتەوە، کاتێ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە گوتی، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، لەلایەن گەلەکەیەوە “پاڵی پێوەنراوە” بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا.