کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سێیەم کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەیی سازکرد

ئێوارەی شەممە، بەشێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگای پڕۆگرامی ZOOM، ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی، سێیەمین کۆربەندی ئینتیمایی نیشتمانی بۆ سێ مامۆستا و بە بەشداری هەندێ لە ئەندامانی ناوەند سازکرد، کە تێیدا چەندین پرس خرانەڕوو و تاوتوێکران.

سەرەتای کۆڕبەندەکە، کە لەلایەن پێشکەشکاری بە توانا، خاتوو شوعلەوە بەڕێوەدەبرا، دژی کوشتنی ژینا ئەمینی 22ساڵی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، قوربانیانی خۆپیشاندنەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، گشت شەهیدانی کوردستان، خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکیان ڕێزگیرا، دواتر پێش کۆڕبەندەکە سڵاوی شۆڕشگێڕی بەرخودان و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان باس کراو، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە دەوەرە بەرز نرخێنران، هاوکات بانگەواز و پەیامی گردبوونەوەکان ناو بەناو دەخوێنرانەوە، وە لەساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، کە ڕابەری گەلی کوردستان مەسعود بارزانی سەرکردایەتی دەکرد، باسکرا.

تەوەری یەکەمی کۆڕبەندی ئینتمای نەتەوەیی بۆ مامۆستا هاودەنگ فاروق بوو، کە سەبارەت بە ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە دروستکردنی ئیتیمایی نیشتمانی و، دەستنیشانکردنی کەموکوڕی هۆکارەکانی بەکارهێنانی لەوبوارەدابوو، کە وێنای ڕۆڵی ڕاگەیاندنی لە ئاست ئینتیمایی نەتەوەیی شیکردەوە و، ئەو پێوانانەی باس کرد کە دەبێتە مایەی پەیوەست بوون بە خاک و شۆڕش، سەربردەی لاوازی لای ڕاگەیاندکاران باس کرد، کە بەهۆی نەشارەزایی و ئیتیمایی سیاسی هەڵە، لە ستراتیژی نەتەوەیی لادەدات و دەبێتە قوربانی ساتێکی ناویست و، ئامانجێکی ناڕوونی نیشتمانی، کە دەکرێت لە هەموو هەل و مەرجێک دا پیرۆزی و سیمبولی نەتەوەیی وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە بەرچاو بگیرێت.

تەوەری دووەم بۆ مامۆستا ئاشنا بوو لەسەر ڕۆڵی کۆمەڵگە لەئاست دروستبوونی ئیتمای نەتەوەی، ئەو باسێکی گرینگی لەسەر ئیتیمای نیشتمانی ناو پایەکانی کۆمەڵگەی شیکردەوە و، هۆکارێکی بە ئەزموونی لەو بوارەدا بە پەروەردەی خێزان و ئەو ژینگەیەی کە تیایدایە گۆش دەکرێت، خستە ڕوو، دواتر ڕۆڵی ڕاگەیاندنی وەک پرشنگی ئەم ئینتماییەی شرۆڤەکرد .

تەوەری سێیەم بۆ مامۆستا هێما سۆفی بوو لە بواری هۆشیاری مێژوویی و هۆکاری گرینگی ئینتیمای نەتەوەی، بەلای ئەوەوە نێوەندی ئەو لایەنە پەیوەستە بە هاوبەشی لە پێگەی پەیوەست بوون بە زمان، خاک و ئاڵاوە، کە دەتوانن هاوبەشە مێژووییەکان، چ شۆڕش، سەرکردە و، کارەسات و دەرئەنجامەکانی ئەو لایەنە مێژووییە، هۆکارێکی بەرجەستەی ئیتیمایی نیشتمانی بێت.

هەروەها سۆفی باسی لە درێژەپێدەری نێو قۆناغەکانی شۆڕشەکانی کوردستان کرد، کە هەر سەردەمە و تەواوکاری قۆناغی دوای خۆی بوون و، گەنجینەی بیر و هزری نەتەوەیان بەرەوپێش بردووە و، کاریگەری لەسەر ئاستی ئینتیمای نەتەوەییان دروستکردووە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە 08.10.2022 کۆربەندی چوارەم لە بواری ئینتیمای نیشتمانی ساز دەکرێت، دواتر لە زانیاری زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە

ڕەنگە بە دڵت بن