لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج نامەی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی نامەی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران و، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی حیزبی سۆسیالیستی چەپ(SV) و، ڕێکخراوی لێبوردنی مافی مرۆڤی نەرویجی کرد و، ئەوانیش کوشتنی ژینا ئەمینی و هاونیشتمانانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان ئیدانەکرد.

وەک ئاگادارن بە داخەوە ڕۆژی 16سێپتێمبەر، کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی، ژینا ئەمینی لە تاران لەلاێەن پۆلیسی بەناو “ئەخلاقەوە” بێتاوان شەهید کرا. شەهیدکرانی ژینای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی کورد و سەرجەم خەڵکی ئێران، تا ئێستاش ناڕەزاێەتییەکان هەر بەردەوامە و شەهید و بریندار و بەندکراوی زۆری لێکەوتووەتەوە.

لەم پەیوەندیەدا ناوەندی رەوندی کوردستانی-نەرویج چەندین چالاکی دیپلۆماسی ئەنجامدا و، توانی حزبی سۆسیالیستی چەپی نەرویج (SV)بێنیتە سەر هێڵ و، لەگەل چەندین ئەندام پەرلەمان و ڕێبەرانی ئەم حیزبە، ئەوەش بۆ ئیدانەکردنی ئەو کردەوە دژە مرۆڤییە پەیوەندی بگرێت و نامە ئاڕاستەی وەزیری دەرەوە و کۆمسیۆنی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی پەرلەمانی نەرویج بکات و، سەرنج و پاڵپشتی ئەوان بۆ ئەم پرسە ڕابکێشێت.

سەرۆکی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ(SV) و چەندین ئەندام پارلمانی ئەم حیزبە لە وڵامی نامەی ناوەندی ڕەوندی کوردستانیدا وێرای ئیدانەکردنی ئەۆ کارەساتە هاوکات پشتیوانی خۆێان لە دۆزی ڕەوای کورد و پرسی ژن و مافی مرۆڤ دەربڕی.

هاوکات سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی نەرویج، کوشتنی ژینا ئەمینیان لەلاێەن حکومەتی ئێرانەوە بە توندی ئیدانەکرد، هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی مافی مرۆڤ لقی نەرویجیش بۆ دووەمین جار ئەو کارە دژە مرۆڤییەی ئیدانەکرد.

شیاوی ئاماژەیە، هەوڵ و چالاکییە دیپلۆماسیەکانی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لەم پەیوەندیەدا بەردەوام دەبێت.

ناوەندی ڕەوندی کوردستانی نەرویج

مەسعود ناسری – بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

25.09.2022

ڕەنگە بە دڵت بن