ئیجە: لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە یۆنان، شەش کۆچبەر کە چوار منداڵیان تێدایە خنکاون

شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە وو یەکێکیش بێسەروشوێن بووەو ئەوەش لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە یۆنان، کاتێ بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و، تورکیا 15 کۆچبەری ڕزگارکرد، کە حەوت منداڵیشیان تێدایە.

دەستەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند، کە شەش کۆچبەر چوار منداڵیان تێدایە، لە دەریای ئیجە خنکاون لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دوورگەکانی یۆنان، بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەو کۆچبەرانە لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی دوور لە هەڵمەتێکدا خنکاون، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ئەنجامدراون.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەو کۆچبەرانە دەڵێن پاسەوانی کەناری یۆنان بەلەمە لاستیکییەکەیان کون تێکردووە و، ناردوونیانەتەوە خاڵێکی نزیک لە ئاوی خاکی تورکیا.

جێی باسە، ناتیس میتراشی وەزیری یۆنان ڕایگەیاندووە، کە ئەمساڵ وڵاتەکەی توانیویەتی، ڕێگری لە زیاتر لە 150,000 کۆچبەر بکات بگەنە وڵاتەکەی.

ڕەنگە بە دڵت بن