ئێران: چەندین رۆژنامەنووس دەستگیرکراون

کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان، CPJ داوا لە دەستەڵاتدارانی ئێران دەکات، کۆتایی بە سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان بهێنن و، هەموو ئەو دەستگیرکراوانە ئازاد بکەن، کە لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت دەستگیرکراون.

شەریف مەنسور ڕێکخەری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای کۆمیتەی داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنوسان، CPJ گوتی: “دەبێت دەستەڵاتدارانی ئێران شەرم لە خۆیان بکەن بۆ ڕێکخستنی ئەم سەرکوتکردنە دڕندانەیە، ئەوان تەنیا شکستی خۆیان دەسەلمێنن لەوەی هەوڵی سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەبێت دەستەڵاتداران دەست لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە هەڵبگرن، کە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن و دەستبەجێ ئەو دەستگیرکراوانە ئازاد بکەن.

ڕێکخراوی سی پی جەی بەڵگەنامەی دەستگیرکردنی نزیکەی 20 ڕۆژنامەنووسی تۆمارکردووە، لە کاتێکدا بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئاسایشییەکان و خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەریدا، کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی بەرپا بوون، دەیان کەس کوژراون. 

جێی باسە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران، ڕۆژی شەممە هۆشداریدا لەوەی کە حکومەت “مامەڵەیەکی یەکلاکەرەوە” لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەکات.

ڕەنگە بە دڵت بن