مێدڤیدێڤ هۆشداری دەداتە ڕۆژئاوا: هەڕەشەی ناوەکی گاڵتە نییە

سەرۆکی پێشووی ڕوسیا، دیمیتری مێدڤیدێڤ، ئەمڕۆ سێشەممە گوتی، مۆسکۆ مافی ئەوەی هەیە بە چەکی ناوەکی بەرگری لە خۆی بکات، ئەگەر سنوورەکانی ببەزێندرێت.

مێدڤیدێڤ هەروەها هۆشداری دا، کە مۆسکۆ مافی ئەوەی هەیە وەڵامی “بێ ڕاوێژی زۆر” بداتەوە، وەک گرژییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا لەسەر ڕیفراندۆمەکان، کە بە فراوانی لە ناوچە ئۆکرانییەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕوسیا ئەنجام دەدرێت.

مێدڤیدێڤ لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لێدوانی شەڕانگێزانەی سەبارەت بە ڕۆژئاوا و ئۆکرانیا دەرکردووە و، ئاماژە بە گۆڕینی خۆی دەکات لە لیبڕاڵێکی بە ڕواڵەت ڕۆژئاواوە، وەک سەرۆکێک لەنێوان ساڵانی 2008 و 2012 بۆ تێڕوانینێکی سەختی جیۆپۆلەتیکی.

سووربوونی مێدڤیدیڤ کە “هەڕەشەی ناوەکی گاڵتە نییە”، هەروەها لە وەڵامی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دێت، کە ڕۆژی دووشەممە گوتی “باوەڕ بەوە ناکات، کە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پۆتین “فێڵبازە”.

ڕەنگە بە دڵت بن