کەسێک پشتێنێکی تەقەمەنی بەخۆیدا دەبەستێتەوە و دەستەکانیشی بەرەو سەرەوە لەبەردەم پاسێکدا لە هامبۆرگ وەستابوو و، بووە هۆی ترس لەنێوان ڕێبوارانی پاسەکە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس سەرسوڕمان روویدا.
حاڵەتێکی گەورەی ئاگادارکردنەوە لەشەقامێکی شاری هامبورگی ئەڵمانیا روویدا، کاتێ ڕێبوارانی پاسەکە پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کرد و، پێیان ڕاگەیاندبوون، کە کەسێک لەتەنیشت پاسەکە وەستاوە و پشتێنێکی تەقەمەنی بەستووە.
پاسەکە کە لەبەردەم دادگایەکی تاواندا ڕاگیرابوو و نەیتوانی بچێتە شوێنی خۆی، تا ئەفسەرانی پۆلیس هاتن و سەرنشینەکانیان رزگارکرد و، هەموو ئەو ڕێگایانەی لە دادگاوە بەرەو ئەو شەقامە داخست، کە کەسەکە هەڵگری پشتێنەکەبوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، پۆلیس گەمارۆی گومانلێکراوەکەی دا و توانیان ناچاری بکەن، کە پشتێنەکەی لابدات، پێش ئەوەی دەستگیری بکەن.
لە بنکەی پۆلیس، ئەو کەسەی کە بووە هۆی ترس لەنێوان خەڵکدا، ئەڵمانییەکی تەمەن 53 ساڵ بوو.
لەهەمانکاتدا خزمەتگوزاری لابردنی تەقەمەنی بە ڕۆبۆتیشەوە پاس و پشتێنەکەی پشکنی. دوای سێ کاتژمێر لێکۆڵینەوە، هەموو شتێک ڕوون بوویەوە، کە پشتێنەکەی کە ئەو کەسە لەبەری بووە، پشتێنێکی تەقەمەنی نەبووە، بەڵکو پشتێنەیەک بووە کە لە فویلی ئەلەمنیۆم و شریتی پێچراو پێک هاتبوو و، دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردنی کەسە ئەڵمانییەکە ئازاد کرا.
بە هاوکاری لە نێوان دامەزراوەی میدیایی کۆمبس و دەبلیو دەبلیو بڵاو کرایەوە