ژینائەمینی : ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بارەگەو بنکەکانی پارت و کۆمەڵکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆرمانکرد 

بەگوێرە ئاژانسی هەواڵەکان و ئەو گرتە ڤیدۆییانە کەلە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگەکانی پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە باشوری کوردستان بۆردمان کردووە ، بەگوێرە ئامارە سەرەتاییەکان شەهید و بریندار هەیە

بەپێی هەواڵی بڵاوکراو رژێمی کۆماری ئیسلامی بنکەو بارەگایی حزبی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆییە ، بنکەی پارت ئازادی کوردستان لە پردێ و بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی لە زڕگوێز بۆردمان کردووە
بۆردومانەکانی ڕژێم بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان و موشەکی دورهاوێژ بووە ،تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردومانەکان بەردەوامە و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە داوای هاوکاری بۆ بریندارەکان دەکرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بەیانەمەیەک دا سەرکۆنەی بۆردومانەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردوو،بەپێشلکاری ڕاستەوخۆی سەروەری هەرێمی کورردستان و ئێراقی ناوبرد

هەروەها لە راگەیەندراوێكی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی رەوتی رووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە.
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە، خەڵکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت

جێی ئاماژەیە بەپێی ئامارەسەرتاییەکان نۆ کەس گیانی لەدەست داوە نزیکەی 25کەسی تر بریندار بوون

س/ح

ڕەنگە بە دڵت بن