کوردستانیان و ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دالاسی ئەمەریکا گردبوونەوەیەکیان بۆ جاری سێیەم دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و قوربانیانی ئێران و پشتگیری لە خۆپیشاندانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەبرد
لەگردبونەوەکەدا کە لە زانکۆی تاکساس بەڕێوەچوو هەموان پشتگیریان بۆ خەباتی ڕۆژهەڵاتی کورستان دەربڕی و دژی لە سێدارەدان و گرتن و ئەشکەنجەدان لە ژێر ناوی بڵاپۆشی و ئەو ستەمەی بەناوی پۆلیسی ڕەوشتن لە هاوڵاتیان دەکرێت دواین قوربانی کچە کوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ کەدوای دەستگیرکردن و ئەشکنجەدانی لەلایەن پۆلیس گیانلەدەستدەدات
هەروەها ئامادەبووان بەهوتاف و لافیەتەی شۆڕشگێرانە پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژهەڵات دەربڕی ، لەوانە ئێمە هەموو ڕۆژهەڵاتین ،ژن ژیان ئازادی و مردن بۆ دەسەڵاتدارانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیان دەوتەوە
س/ح