کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورپا : دوای لێکۆڵینەوە لەئەنجامی ئەگەری کاری تێکدەرانە لە هێڵ بۆری گازی ستریم 1,2دەکات
کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا داوایی لێکۆڵینەوە لەئەنجامی ئەگەری کاری تێکدەرانە لە هەردوو هێڵی بۆری گوستنەوەی گاز ستریم 1,2 لە دەریایی بەلتیک لە نێوان ڕوسیا و ئەڵمانیا دەکات
لەمبارەوە ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا هۆشداریدا لە ئەنجامە خراپەکان ئەگەر دەرکەوتنی کاری تێکدەرانەی بە ئەنقەست لە لە پشت دزەکردنی گاز لە دوو بۆرییەوە لە ژێر دەریای بەڵتیک ،کە ڕاستەوخۆ ڕووسیا بە ئەڵمانیا دەبەستێتەوە
هەروەها جۆزێب بۆرێل سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاند :کە یەکێتی ئەوروپا ئەوە هیچ ڕێکەوت نییە، کە بۆری گازی ستریۆم بۆ دووەمین جار لەم هەفتەیە لە کاربکەوێت ،لەگەڵ ئەوەی تائێستا ئەو هێڵە برێکی زۆر گازی تێدایە لەوبارەوە نیگەرانییەکی زۆری دەربڕی سەبارەت کاری تێکدەرانە لەهێڵی نۆرد ستریم 1 و 2 و داوای لێکۆڵینەوەی لەوبارەوەکرد
ئەمەو کرێملین بەدوری نازانێت کە کاری تێکدەرانە لەپشت تێکدانی هێلی گواستنەوەی ستریم 1,2 هەبێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: مۆسکۆ چاوەڕێی کاردانەوەی یەکێتی ئەوروپایە لەسەر لێدوانی وەزیری پێشووی دەرەوەی پۆڵەندا کە لە تویتێکدا وێنەیەکی لە شوێنی دزەکردنی گازەکە بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ وشەی “سوپاس بۆ ئەمریکا”
تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە ،کە ئۆکرانیا بە خێرایی ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشتەوەی ئەو شتەیە کە بە “هێرشێکی تیرۆریستی” ناویبردووە ، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.
هەروەها دانیمارک و سوید دزەکردنی گاز لە هێڵەکانی نۆرد ستریم بە کرێکی تێکدەری دەزانن
پێشبینی دەکرێت باڵیۆزەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ کۆببنەوە و تاوتوێی بارودۆخەکە بکەن
س/ح