لە درێژەی کاروچالاکییەکانیاندا، کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هەستان بە دامەزراندنی ناوەندێکی دیکەی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بێرمینگهامی بەریتانیا.
بەنوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنەکە، رێککەوتی 27ی9ی 2022، سەردانی شاری بێرمینگهامی بەریتانیای کرد و، لەو شارەش ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان دامەزراند و، بڕیارە لە داهاتوودا کاروچالاکییە نەتەوەییەکانیان ئەنجام بدەن.