ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بەشداری فێستیڤاڵی هیوای کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا و، رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد و ئەنجومەنی کلتوری کورد لە بەریتانیا، ئەمڕۆ شەممە، فێستیڤاڵی هیوای بە ئامادەبوونی چەندین پارت و لایەن و کۆمەڵەی پارچەکانی کوردستان، لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە سازکرد.

بەختیار وەیسی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا و، ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، ڤیستیڤاڵەکە بەهەماهەنگی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد و ئەنجمومەنی کلتوری کورد لەو وڵاتە سازکراوە، کە بە شیعر و شانۆ و پێشانگا و، بڵاوکردنەوەی کتێب و گۆرانی و میوزیک و بابەتە کلتوریەکانی تێدا پێشکەش کراون.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا کە نوێنەرانی چەند پارت و لایەنێک بەشداری فێستیڤاڵەکە بوون، وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و، یەکگرتووی ئیسلامی و، بزووتنەوەی گۆڕان و، ئەنەکەسە و، بەرپرسی رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و، حزبی دیموکراتی کوردستان، هاوکات رێکخراوەکانی کانگا و ئەمین باڵدار و، چەند رێکخراوێکی دیکەی خێرخوازیش تێیدا بەشدار بوون، لە کۆتاییشدا خەڵات بەخشرایە نووسەر و کەسایەتییەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن