سوید: لە ستۆکهۆڵم بە چەقۆ لە کەسێک دەدرێت

پیاوێک لە norra Bantorgetی ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم بە چەقۆ کوژرا و، دوو گومانلێکراویش دەستگیرکران.

دانیال ویکدەیل، وتەبێژی رۆژنامەوانی پۆلیس، وتی چەقۆیەک کە لە ڕووداوەکەدا بەکارهاتووە، لای پۆلیسە بۆ لێکۆڵینەوە و، دوو کەسیشیان بەگومانی هەوڵی کوشتن دەستگیرکردوون.

جێی باسە، ئەو پیاوە بە ئامبولانس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، لە کاتێکدا کە دۆخی بریندارەکە ڕوون نەبووەتەوە، کە ئایا برینەکەی سەختە، یا نا.

ڕەنگە بە دڵت بن