گۆڤاری فۆربس لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا قەبارەی زیادبوونی سەروەت و سامانی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپی ئاشکرا کردووە.
گۆڤارەکە سەروەتی ترامپی بە 3.2 ملیار دۆلار خەمڵاندووە، کە لە مانگی ئەیلولی 2021ەوە 700 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە.
بەگوێرەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، فۆربس پێشتر سامانی ترامپی لە ساڵی 2016، بە 3.7 ملیار دۆلار خەمڵاندبوو.
سامانی ترەمپ لە ساڵی 2020 و 2021دا زیاتر لە بلیۆنێک بووە، لە کاتێکدا کۆڤید-19 ئابووری جیهانی وێرانی دەکرد.
فۆربس بڵاویکردەوە کە ئێستا ترامپ لە ڕیزبەندی 400 کەسایەتی دەوڵەمەندی ئەمەریکایە و، لە مانگی ئەیلولدا لە ڕیزبەندی 343یەمدایە.
زۆربەی سەروەت و سامانی ترامپ لە ساڵی 2022دا خانووبەرە بووە.
ئەو بە تەنیا بایی 880 ملیۆن دۆلار خانووبەرەی لە شاری نیویۆرک هەیە.
یانەکانی گۆڵف و هاوینەهەوارەکانیشی بە 740 ملیۆن دۆلار نرخیان هەیە.
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و براندەکەی ترامپیش، بەشێکی زۆر لە سەروەتەکەی پێکدێنن.
لەتیشا جەیمس، پارێزەری گشتی ویلایەتی نیویۆرک، ئەم مانگە داوای یاسایی مەدەنی لە دژی ترامپ و سێ لە منداڵەکانی تۆمار کرد، ئەوەش وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوە لە خۆلادانی باج دان.
پارێزەری گشتی داوای 250 ملیۆن دۆلار قەرەبووی کرد، ئەوەش لە جیاتی ویلایەتی نیویۆرک لە ترامپ و کوڕەکانی و ئیڤانکای کچی.