چوار هاوڵاتی کورد دەستگیر دەکرێن

چوار هاوڵاتی و چالاکوانی مەدەنی خەڵکی دێولان، بە ناوەکانی مەهدی جەوانمەردی، فواد ئەحمەدی، ئەنوەر شاکری و مەسعود ئەمیری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان ئەو چوار کوردەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، وە لەکاتی دەستگیرکردنیشیان، بە توندی لێیاندراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاوڵاتییە لەبەردەست نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن