چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، مایکرۆسۆفت نوێکردنەوەیەکی نوێی بۆ Windows دەستپێکرد، بەڵام بە خێرایی ڕەخنەی زۆری لێگیرا، ئەوەش بەهۆی ئەو کێشانەی کە بەکارهێنەران تووشیان بووە.
بەکارهێنەران دوای نوێکردنەوەی سیستمی ویندۆز11، تووشی چەندین کێشە بوون، کە لە 20ی ئەیلولەوە دەستی پێکرد، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی “لاپتۆپ ماگ” کە تایبەتە بە تەکنەلۆژیا، لەنێو ئەو کێشانەدا، “شاشەی شین” (BSoD) بۆ هەندێ لە بەکارهێنەران رووی دەدا.
سەرچاوەکە ڕونیکردەوە، کە هۆکاری ئەو کەموکوڕیە لەو ڕاستییەدایە، کە نوێکردنەوەی “Windows 11 22H2″ لەگەڵ هەندێ لە درایڤەرەکانی دەنگ ناگونجێت، ئەمەش ئەو هەڵەیەیە کە دەبێتە هۆی وەستانی سیستمی کارپێکردن و دەرکەوتنی ” شین بوونی شاشە”.
بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، مایکرۆسۆفت پێشنیاری بەڕۆژکردنەوەی Intel SST دەکات، لە ڕێگەی ڕێکبەندەکانەوە، پاشان بەڕۆژکردنەوە & ئاسایش، پاشان Windows Update و، کرتەکردن لەسەر بینینی نوێکردنەوەی ئارەزوومەند.
لاپتۆپی ماگ دەڵێ، کە نەرمامڕازەکە دەبێت نوێ بکرێتەوە بۆ وەشانێکی نوێتر لە 10.29.0.5152 یان 10.30.0.5152، ئەوەشی وت: “تا ئەوکاتە، بەکارهێنەرەکە شاشەی شینی تێپەڕاندووە.”
ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، مایکرۆسۆفت کار لەسەر هەڵگەڕانەوەی نوێکردنەوەیەکی نوێ دەکات، کە بابەتەکانی “Windows 11 22H2” ئەدرێس دەکات.