لە درێژەی شەپۆلی دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد، دوابەدوای شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە، ئاکۆ حسێن پووری تەمەن ٣٥ ساڵ، شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و، خاوەن ئیمتیازی چاپەمەنیی «ژ» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاکۆ حسێن پوور و دەستگیریان کردووە و، دواتر ماڵەکەشیان پشکنیوە.
ئاکۆ حسێن پوور، خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری بیناسازی زانکۆی ئیلامە و، لە ساڵانی ڕابردوودا وەک ڕۆژنامەنووس چالاکی هەبووە و نێوبژیوانی چەندین فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعر و چیرۆکیشی لە ئەستۆ بووە