سوید: ژنێکی بەساڵاچوو هێرش دەکاتە سەر چەند منداڵە پەنابەرێک 

چوار برا کە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 15 ساڵیدان، لەلایەن ئافرەتێکی بەساڵاچووەوە لە ناوچەی سکۆنێ، کەوتبوونە بەر دەستدرێژی رەگەزپەرستی.

ڕووداوەکە لە کاتێکدا بە پۆلیس گەیشتووە، کاتێ دایکی منداڵەکان بۆ تەلەفیزیۆنێکی سویدی رووداوەکەی گێڕاوەتەوە، کە چی ڕوویداوە و چۆن کاریگەری لەسەر منداڵەکان هەبووە.

لە 20ی ئەیلول، ئەو چوار برایە لە شارۆچکەی سکۆنێ، بەرەو قوتابخانە بەڕێکەوتبوون، ژنێکی بەتەمەن، دەستی کردووە بە هاوار کردن لێیان، یەکێ لە کوڕەکان وێنەی گرتووە و توانیویەتی قسەکانی ژنەکە تۆمار بکات.

بەگوێرەی ئەوەی لە تۆمارەکەدا بیستراوە، ژنەکە دەڵێت:

ڕقم لە هەمووتانە ئێمە ڕقمان لێتانە، ڕقمان لێتە تۆ ناشرین و قێزەونیت، شەیتانە ڕەشەکان قێزەونن.

ئەو بەردەوام بوو:

ئێمە خەڵکی وڵاتانی ترمان خۆش ناوێت، ئێمە بە بێ تۆ خۆمانمان هەیە.

هەروەها ئەوەشی وت:

“چ جۆرە بایەخێکی نەفرەتیمان هەیە لەم وڵاتە؟”

براکان وتیان کە لە شوێنی ڕووداوەکە چەند شایەتحاڵێک هەبوون و چەند کەسێک هەوڵیان دا ژنەکە لە هاوارکردن بوەستێنن، چونکە بۆ ماوەی دە خولەک بەردەوام بووە لەسەر قسە وتن بە کوڕەکان.

دایکەکە لە ڕووداوەکە بە پۆلیسی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە کامێرای چاودێری لە شوێنی ڕووداوەکەدا هەیە.

دایکەکە دڵگرانی خۆی دەربڕی کە منداڵەکانی تووشی دۆخێکی لەو شێوەیە بوون.

ڕەنگە بە دڵت بن