ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، چوارەم کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانی لەڕێی بەرنامەی zoomەوە ساز دەکات، هاوکات داواش لە ئەندامانی دەکات، لە کاتی دیاریکراودا بەشدار بن.
دەقی بانگهێشتەکە:
بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە چوارەم کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانی لە ڕوانگەی بوون و شووناسەوە، هەستی نەتەوەیی بوون فۆرمەڵە دەبێت؟
کە وێبینارێکە لە ڕێی پڕۆگرامی ( Zoom) ساز دەکرێت بۆ بەڕێزان:
بەڕێز (عەبدوڵا رەسوڵی): لە ئایدیای ناسیۆنالیستییەوە بوون و شووناس نۆرماتیڤن (پێوەرن) بۆ سەروەری نەتەوەیی؟
بەڕێز خاتوو (فەریبا محمەدی): بوون و شووناسی نەتەوەییانە هاوتەریب بە فێمینیزم، فێمینیستی نەتەوەیی خۆی پێناسە دەکات؟
بەڕێز (بێهزاد خۆشحاڵی): لە دونیای گڵۆباڵیزەدا دەوڵەتی نەتەوەیی مافی یەکسانی شارۆمەند بەرجەستە دەکات؟
ڕۆژ: شەممە
رێککەوت: ٨-١٠-٢٠٢٢
کات: 19:00 لەندەن
20:00 بە کاتی ئەوروپا
21:00 بە کاتی کوردستان
تکایە پڕۆگرامی Zoom دابەزێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری وێبینارەکە بن.
لەکاتی نزیکیشدا لینکی تایبەت بە وێبینارەکەتان بۆ دەنێرین.
لەگەڵ ڕێزماندا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی