سوپای ئۆکرانیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە ئێستادا هەزاران سەربازی ڕوسیان لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان گەمارۆ داوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، سێرگی چێرڤەتی، وتەبێژی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، هەزاران سەربازی روسیایان لە هەرێمی لیمانی سەر بە پارێزگای دۆنێتسک گەمارۆداون.
دەست بەسەردا گرتنی ئەو شارۆچکەیە کە ڕوسیا وەک تەوەرێکی لۆجستی و گواستنەوە بەکاری دەهێنێت بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی، دەبێتە هۆی شکستێکی نوێ بۆ پلانەکەی روسیا بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەی پیشەسازی دۆنباس.
لێهمان گرینگە، چونکە هەنگاوی داهاتووە بۆ ئازادکردنی ناوچەکانی دیکەی دۆنباسکی ئۆکرانیا، ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی لە کریمینا و سیڤەرۆدۆنتسک تێپەڕ بێت.
لێهمان نزیکەی پێنج هەزار و 500 سەربازی ڕووسیای تێدایە، بەڵام ڕەنگە ژمارەی سەربازە گەمارۆدراوەکان بەهۆی زیانەوە کەمببنەوە لەنێوان ئەو سەربازانەی هەوڵی دەربازبوون لە گەمارۆکە دەدەن.