سیاسەتمەدارێکی دیاری ئەڵمانی هۆشداری زیادبوون و بارگرانی لە ئەڵمانیادا سەبارەت بە دابینکردنی خانووبەرە بۆ پەنابەران، ئەوەش بەهۆی لێشاوی پەنابەرانەوە.
ڕینهارد زاگەر، سەرۆکی شارەوانی ویلایەتی سچلیگ هۆڵستینی ئەڵمانیا و، سەرۆکی کۆمەڵەی ئەنجومەنی شارەوانی ئەڵمانیا، بە ڕۆژنامەی بەناوبانگی بیلد-ی ڕاگەیاند: “ئێمە لە ڕووی دابینکردنی خانوبەرە بۆ پەنابەران توانامان نەماوە”.
ئەو ڕوونیکردەوە کە پێیوایە لەلایەن پەنابەرانی ئۆکرانیاوە هاندانی هەڵەیانداوە، بەوەی ئەوان ڕاستەوخۆ سوودێکی باشتر لەو وڵاتە وەردەگرن، ئەمەش بووەتە هۆی کۆچکردنی زیاتری پەنابەران بۆ ئەڵمانیا، لەلایەن ئەو کەسانەی کە پێشتر پەنایان بۆ وڵاتانی تر دەبرد.
لەدیدارەکەدا، زاگەر داوایکرد کۆتایی بەدۆخی باشتری پەنابەرانی ئۆکرانیایی بەرامبەر بەپەنابەرانی وڵاتانی تر بهێنین.
بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی ئەڵمانیا، پەنابەرە ئۆکرانییەکان ڕاستەوخۆ یارمەتی و قازانجی وەک بێکار ناسراو بە هارتز-4 وەردەگرن، واتە سوود و یارمەتی باشتر لە پەنابەرانی تر وەردەگرن.