دوو خانمە چالاکوانی کورد بە ناوەکانی گەلاوێژ تەهماسبی تەمەن ٣٩ ساڵ و، سومەیە ئیبراهیمی تەمەن ٣٦ ساڵ، لەکاتی ناڕەزایەتییەکان بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و، تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، گەلاوێژ تەهماسبی چالاکوانی مەدەنی و، سومەیە ئیبراهیمی چالاکوانی ژینگەپارێزی، لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستگیرکراون و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو چالاکوانە، هێزە ئەمنییەکان توندوتیژیان بەرامبەر بەکارهێناون.
دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بە سەر دەستگیرکردنی ئەو دوو چالاکوانە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نییە