پۆلیسی ئیندۆنیسیا ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 120 کەس کوژراون و لە نێویاندا منداڵ و کارمەندی ئاسایش هەن، هاوکات 180 کەسیش بەهۆی ئاژاوەکەی یاری دێربی لە دوورگەی جاڤا برینداربوون.
دەستەڵاتدارانی ئەندەنوسی بەهۆی ئەو کارەساتەوە یارییەکانی ئەو خولەیان بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگرت، بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یانەکانی ئاریما و پێرسبایا سورابایا، لە دوای دۆڕانی 3-2ی ئاریما لە یاریەکەی مالانگ ڕیجێنسی لە جاڤا، پەلاماری یەکتریان دا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
کاربەدەستان گوتیان ئەو ئاژاوەیە کاتێ دروستبوو، کە هەزاران هەواداری ئاریما دوای دۆڕانی تیپەکەیان چوونە ناو یاریگاوە، لە کاتێکدا یاریزانانی پێرسبایا دەستبەجێ یاریگاکەیان جێهێشت، بەڵام زۆربەی یاریزانانی ئاریما کە هێشتا لە یاریگاکەدا بوون هێرشیان کرایە سەر.