بەگوێرەی هەواڵێکی بلومبێرگ نیوز، ڕاپەرێکی ڕوسی دوای تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆ، کە تێیدا بەئامادەبووانی وتووە بڕیاری داوە کۆتایی بەژیانی خۆی بێنێت و شەڕ دژی ئۆکرانیا نەکات.
ئیڤان بێتۆنین، ڕاپەرێکی تەمەن 27 ساڵ لە کراسنۆداری باشووری ڕوسیا، کە ناوی هونەری “ووکی”ە، لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، کە لە کەناڵی تەلگرامەکەیدا بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێ، کە نایەوێت “تاوانی کوشتن” بکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئاڤیشا، دواتر ڤیدیۆکە سڕاوەتەوە، گۆرانیبێژی کۆچکردوو ئەوەشی وتووە: “ئامادە نیم لە پێناو هیچ بیرۆکەیەک بکوژم”، وێبسایتەکە راپۆرتیداوە کە تەرمی راپەرەکە، لە تەنیشت باڵەخانەیەکی کراسنۆدار دۆزراوەتەوە.
بێتۆنین ڕۆژی هەینی ئەلبومێکی نوێی بە ناوی “وۆرک ئۆت بۆی 3” بڵاوکردەوە و، داوای لە ئامادەبووانی کرد گوێ لە گۆرانییەکانی پێشووی بگرن بۆ ئەوەی باشتر لێی تێبگەن.
جێی باسە، ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا، لە 21ی ئەیلول فەرمانی بە سەبازی زۆرەملێ دا، کە پێویستە 300,000 کەس بگرێتەوە.