ئەمەریکا جارێکی تر سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندان و ئەو هەڵمەتە ڕەشبگیرییەی کە هێزەکانی سەرکوتکاری دژی هاوڵاتیان و چالاکوانان دەستیاپێکردووە دەکات
لەمبارەوە کارین جین پیەر، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند هەڵمەتی دەسەڵاتدارانی ئێران بە بێزارکەر و ترساناک نابرد و باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی ڕژێمی ئیسلامی بە توندوتیژی و دەستگیرکردنێکی بەرفراوان وەڵامی خۆپیشاندانی دەداتەوە
ئەوەشی خستەڕوو، کە ڕاپۆرتەکان ئاماژە دەدان هەڵمەتی توندیژو دەستگیرکردنی قوتابیان بەفراوان بەردەوامە و توندوتیژییەکانی رژێم بۆسەر خۆپیشاندانی هێمنانە بۆ داوای مافە سەرەتاییەکانیان جێگای نیگەرانییە ، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو هەڵمەتە ئەمنییە توندە هانی گەنجان دەدات کە ئێران بە جێبهێڵن
لەلایەکی ترەوە علی خامنەیی ئەمەریکا و ئیسرائیل تۆمەتبارکرد کە دەستی لەپشت خۆپیشانداناکانەوە هەیە و پلانی پێشواخت تۆماتباریان دەکات و هەروەها هەندێک لە ئێرانییەکانی دەروەی وڵاتیش تۆمەتبار کردوبە خیانەتکار ناوی بردن
لەدرێژەی دا خامەنیی ڕایگەیاند کوشتنی ژینا ئەمینی زۆر ناخۆش بوو دڵی سوتاندم بەڵام پێش ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان ئەوەی ڕوودەدات نائاساییە و کارێکی تێکدەرانەیە
هەروەهاجارێکی تر داوای لە دەسەڵاتداری دادوەری کردەوە ،لێکۆڵینەوەی وردی لە بارەی شەھیدکردنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و دەرئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران خۆپیشاندانەکان بەردەوامی هەیە و توندوتیژی و دەستگیرکردن لەلایەن ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە هاوڵاتیان و چالاکوانان بەردەوامە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ڕۆژەهڵاتی کوردستان زیاتر لە 2000کەس دەتگیرکراون و هەروەها نزیکەی 23کەس گیانیان کەدەست داوە زیاتر 1138 هاوڵاتی بە دەسەتی هێزەسەرکوتکارەکانی ڕژێمی بریندار بوون
کەبەپێی ئامار و پۆلینی ڕێکخراوی ناوبراو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم شیێوەییە :-
پارێزگای سنە؛ ٩ شاردیواندەرە؛ ٢ شەھید و ٤٠ بریندار، سەقز؛ ١ شەھید و ١٠٠ بریندار، بانە؛ ٤٧ بریندار، سنە؛ ١٧٠ بریندار، مەریوان؛ ١ شەھید ٤٣ بریندار، دێولان؛ ١ شەھید و ٣٧ بریندار، بیجاڕ؛ ١٧ بریندار، قوروە، ٤٠ بریندار، کامێران؛ ١١ بریندار.کۆی گشتی: ٥ شەھید و ٥٠٥ بریندارپارێزگای ئورمیە، ٩ شار :
شنۆ؛ ٤ شەھید و ٦٧ بریندار، ئورمیە؛ ٣ شەھید و ٨٠ بریندار، پیرانشار؛ ٢ شەھید و ٩٦ بریندار، مەهاباد، ٤٥ بریندار، بۆکان؛ ٧٠ بریندار، تیکاب؛ ٧ بریندار، ماکۆ؛ ٦ بریندار، نەغەدە؛ ٢٧ بریندار، سەردەشت، ٣٦ بریندار.کۆی گشتی: ٩ شەھید و ٤٣٤ بریندارپارێزگای کرماشان؛ ٣ شارکرماشان؛ ٣ شەھید و ٥٥ بریندار، ئیسلام ئابادی غەرب؛ ٣ شەھید و ٤٠ بریندار، پاوە؛ ٢٠ بریندارکۆی گشتی: ٦ شەھید و ١١٥ بریندارپارێزگای ئیلام؛ ٣ شارئیلام؛ ١ شەھید و ٤٠ بریندار، ئەیوان؛ ١١ بریندار، ئاودانان، ٦ بریندارکۆی گشتی: ١ شەھید و ٥٧ بریندارباقی شارەکانی دیکەی ئێران؛٢ شەھید وکۆی گشتی هەموو پارێزگاکان؛ ٢٣ شەھید و ١١٣٨ بریندار
س/ح