کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سکرتیری گروپی ای پی پی جی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ کوردستان و عێراق کۆبوونەوە 

ڕۆژی دووشەممە، رێککەوتی 03.10.22 لە شاری لەندەن، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئیسماعیل کامل و، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ھەورامان عەلی و، ڕزگاری شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لەندەن و، خاتوو کلارا ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی لەندەن، لەگەڵ ، گاری کێنت سکرتیری گروپی ای پی پی جی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ کوردستان و عێراق.

لەو دیدارەدا ئەندامانی شاندی کۆنفدراسیۆن و ناوەند، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیان بۆ ئەو دەرفەت و دیدارە، کورتەیەکیان لەسەر ئامانج و کاری ڕێکخراوەیی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیایان بۆ باسکرد، لە بەرامبەردا گاری کێند خۆشحاڵی خۆیی بەو دیدارە نیشاندا و، دواتر ھەندێ بیر و بۆچوون لەسەر کار و بەرنامە و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن باسیان لێوەکرا.

جێی باسە، بەرپرسی گاری کێنت زۆر گرینگییەوە ئەرک و ماندوبوونی ھەڤاڵانی نرخاند و، بەخۆشحاڵیەوە ئامادەیی بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاری و، پشتگیری کاری ڕێکخراوەیی کرد، هاوکات دەستخۆشی بۆ کار و پڕۆژەکان ھەبوو.

ڕەنگە بە دڵت بن