ژینائەمینی : یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا هەنگاو بەرەو سزادانی نوێ بەسەر حکومەتی تاران دەنێنن

یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا بەرەو سزادانی نوێ بەسەر حکومەتی تاران هەنگاو دەنێنن ، لەئاکامی هەڵمەتی توندوتیژی و ڕەشبگیری هێزەسەرکوتکارەکانی حکومەتی تاران دژ بەخۆپیشاندارانی کە ماوەی سێ هەفتەیە دژی کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22 ساڵ لەلایەن هێزەکانی بەناو پۆلیسی ڕەوشت لە ئارادایە

لەمبارەوە یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕەچاوی سزا نوێ بۆ سەر ئێران دەکات ،لەبەرامبەر سەرکوتکردنی ناڕەزاییەکان ،هەروەها هەنگاوەی هاوشێوە ئەمریکا بەنیازە سزای نوێ بەسەرڕژێمی ئێران بسەپێنێت

تۆری هەواڵی فرەنس 24 بڵاویکردەوە ،کە جۆزپ بۆرێل سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند پیاچوونەوە بە سزای نوێ دەکەن و ، هەموو بژاردە کان لەبەر بەردەستن بۆ سزادانی بەپرسانی ئێرانی ، لەوانەشە ڕێوشوێنی سنوردار و توندیژی و دەسگیرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانان لە وەڵامی کوشتنی بەناحەقی ژینا ئەمینی 22ساڵ و چۆنیەتی مامەڵەکردنی نا یاسایی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە رامبەر خۆپیشاندانەکان کراوە

ئەم بڕیارەی یەکێتی ئەوروپاش دوای ئەوە دێت کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە “ئەم هەفتەیە ئەمەریکا سزای زیاتر دەسەپێنێت بەسەر ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانیی ئاشتیخواز دەسەپێنێت،هەروەها ڕایگەیاند کە
بەردەوام پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و سەربەستی و ئازادی ڕادەربڕینەکان دەکەن

هەروەها جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە “ئەو توندوتیژییەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێت بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە”
ئەو ڕونیکردەوە کە وەزارەتی دەرەوە بەڕوونی هەڵوێستی خۆی بەدەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕاگەیاندووە ، لەجیاتی ئەوەی لایەنە دەرەکییەکان تۆمەتبار دەکرێن ،کە دەستیان لەنائارامییەکاندا هەیە ،باشترە بەرپرسیارێتیی خۆیان بگرنە ئەستۆ و گوێ لەدڵ و نیگەرانی خەڵکەکەیان بگرن”

لەلایەکی ترەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بارەگەکەی لە وڵاتی نەرویجە ئاماری قوربانیانی سێ هەفتەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان 92 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە ،لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی ڕژێم تاران ژمارەی قوربانیانی بە 62 کەسە کە 12یان کە هێزە ئەمنییەکانی سەر بەڕژێم بوون
هەورەها سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ لە شاری تاران لە شەقامی وەلی عەسر لە نزیک تەجریش و 15 شاری تر لە ئێران خۆپیشاندانەکان بەردەوامە

جێی ئاماژەیە ژینا ئەمینی تەمەن 22ساڵ خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لەناوەڕاستی مانگی نۆ بۆ سەردانی کەسوکاری لەگەڵ خێزانەکەی رۆژێک پێش ئەو رووداوەکە سەردانی تارانی کردبوو

موژگان ئەمینی، دایکی ژینا ئەو ڕاپۆرتانەی دەسەڵاتدارنی تاران رەتدەکاتەوە کە گوایە کچکەیان نەخۆشی لەگەڵ دابووبێت ،یان لەتەمەنی 15ساڵی نەشتەگەری مێشکی بۆکرابێت ، تەندروستی کچکەی زۆر باش بووە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە هەروەها لەبارەی جلوبەرگی کچەکەی هیچ کێشەیەکی نەبووە و مانتۆیەکی درێژی لەبەردابووە و لەچکێکی گەورەی لەسەر بووە، بەڵام دیسانیش دەستبەسەرکراوە. دەشڵێت، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ژینا براکەی لەگەڵدا بووە و بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە دژی دەستبەسەرکردنی خوشکەکەی هێزەکانی پۆلیس لێیانداوە

هەروەها ژمارەیەک رۆژنامەنوسانی ئێرانی لە زاری پزیشکانی نەخۆشخانەی کەسرای تارانەوە بڵاویانکردووەتەوە، مەهسا جەڵتە لێی نەداوە، بەڵکو بەهۆی ئەشکەنجدان کەلە سەری دراوە، سەری شکاوە و تووشی خوێنبەربوون بووە،دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

س/ح

ڕەنگە بە دڵت بن