سەرچاوە ئەمنییەکانی هیندستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، کە بەلایەنی کەمەوە 10 کەس بەهۆی هەرەسی چیای هیمالایا گیانیان لەدەستداوە و، 18 کەسیش شاخەوانیش هێشتا بێسەروشوێنن.
بەگوێرەی هەواڵی ئیف پی، گرووپەکە پێکهاتبوون لە 34 قوتابی پەیمانگای نەهرۆی شاخەوانی ناوخۆیی و، 7 ڕاهێنەر و پەرستارێک.
پۆلیسی دەوڵەتی ئوتارەهاند لە تویتەر، ئاماژەی بە رزگارکردنی 14 کەس کردووە، کە 5 کەسیشیان چارەسەریان لە نەخۆشخانەیەکی ناوچەی ئوتارکاشی وەرگرتووە و، تیمەکانی رزگارکردن 10 تەرمیان دۆزیوەتەوە.