توێژینەوە: هۆکاری گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر نیوەی گۆی زەوی ئاشکرا دەکات

گرووپێک لە توێژەرانی جیهان، توێژینەوەیەکیان بڵاوکردۆتەوە، کە گۆڕانی کەش و هەوا بەهۆی چالاکی مرۆڤەوەیە، کە ڕێژەی وشکەساڵی لە باکووری گۆی زەوی زیادی کردووە.

توێژینەوەکە دەڵێت مەترسی وشکەساڵی وەک ئەوەی کە لە ئەوروپا و چین و ئەمەریکا دەبینرێت، دەکرێت لە ژێر ئاووهەوای ئێستادا هەموو 20 ساڵ جارێک دووبارە بێتەوە.

وشکەساڵی کاردانەوەی جدی هەیە لە کەمبوونەوەی بەرهەمی دانەوێڵە و، هاوکات زیانگەیاندن بە گواستنەوەی ڕووبار و بەرهەمهێنانی کارەبا.

توێژینەوەکە ڕوونیکردۆتەوە، کە گۆڕانی کەش و هەوا بەهۆی چالاکی مرۆڤەوە لانی کەم 5 جار ئەگەری وشکەساڵی زیاد کردووە و، ئەگەری وشکەساڵی کشتوکاڵی و ژینگەیی بەلایەنی کەمەوە 20 جار زیاد کردووە.

زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە هاویندا تووشی وشکەساڵی بوون، کە لە فەرەنساوە دەستی پێکرد، لەو شوێنەی کە ڕووبارەکان وشک بوون و چەند ناوچەیەکیش ناچارکراون سیستمی بەکارهێنانی ئاو بسەپێنن، هەروەها بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین کاریگەریان لەسەر ئەم دیاردەیە هەبووە.

دووبارەبوونەوەی ئەم وشکەساڵییە لە کەرتی کشتوکاڵدا ڕەنگی داوەتەوە، چونکە بەروبومەکان لە کاتێکدا کەوتوون کە جیهان شایەتحاڵی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە.

وشکەساڵییەکە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە هەندێ دارستانەکان و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەتایبەتی هێزی هایدرۆلیک و ناوەکی.

ڕەنگە بە دڵت بن