هێزەکانی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکیان لە قامیشلی ئەنجامدا.. کوژراو هەیە 

میدیاکانی دەوڵەتی سوریا دەڵێن، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە، هێزەکانی ئەمەریکا لە شاری قامیشلۆی کوردستانی رۆژئاوا، گورزێکی ئاسمانیان ئەنجامداوە.

پەیامنێرێکی سکای نیوزی عەرەبی لە قامیشلۆ بڵاویکردەوە، کە هەلیکۆپتەرەکانی ئەمەریکا لە گوندی پاشاکانی باشووری شارۆچکەکە، نیشتوونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسێک دەستگیرکراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە، ئەو ئۆپەراسیۆنەش بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانە بووە کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە داواکراون.

ڕەنگە بە دڵت بن