وڵاتانی ئەوروپا ئەنجوومەنێکی سیاسی گەورە بەبێ ڕوسیا و بیلاڕوسیا پێکدێنن

لەدایکبوونی گەورەترین کۆبوونەوەی ئەوروپا وەک پێشەکی بۆ ڕێکخستنی نوێی جیهان بەبێ ڕوسیا و بیلاڕوسیا
زیاتر لە چل سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لە شاری پراگی پایتەختی چیک کۆدەبنەوە ،وەک یەکەم کۆبوونەوەی گروپی سیاسی نوێ ناسراو بە ئەنجوومەنی سیاسی ئەوروپا

لەوبارەوە ڕوسیا و بیلاڕوس بانگهێشت نەکراون بۆ گفتوگۆ، کە ئامانجیان تاوتوێکردنی کێشەکانی وزە و کۆچبەران و ئاسایش و هەروەها خستنەڕووی بەرەنگارییەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە ناوچەکەدا

دەستپێشخەریی و بیرۆکەی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوە وەرگیراوە جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە کە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی سیاسی نوێ هەنگاوێکی گرنگە بۆ فراوانکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی ئەوروپا لەبەرامبەر دەستدرێژیی ڕوسیادا، بەڵام چاوەڕێناکرێت بیرۆکەی ئەنجوومەنی سیاسی لەچوارچێوەی گفتگۆ و ڕاوێژی وڵاتان بە زووی تەواو بێت

لە کۆبوونەوەکەدا لیز تراس، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەشدارە کەلەدوای دەرچوونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا یەکەم جار هاوڕای بۆچوونی پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسیە لە ئەوروپا .

واچاوڕێدەکرێت لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی لوتکەی نافەرمی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا زانیاری زیاتر هەبێت

س/ح

ڕەنگە بە دڵت بن