خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2022 بۆ چالاکوانێکی بیلاروسی و دوو رێکخراوی ناحکومی ڕووسی و ئۆکرانی بەخشرا

دوای خەڵاتەکانی فیزیا ،کیمیا و ئەدەب، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2022 ڕۆژی هەینی بەخشرا بە ئەلیس بیالیا تسکی چالاکوانی مافی مرۆڤی لە وڵاتی بیلاروسیا ، ڕێکخراوی ( میمۆڕیاڵ )روسی و ڕێکخراوی (ناوەندی ئازادییە مەدەنییەکانی ئۆکرانیا ) ،کە بەهاوبەشی خەڵاتەکەیان پێبەخشرا

تۆری هەواڵی فرەنس 24 بڵاویکردەوە ،ڕۆژی هەینی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەورویج خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە چالاکوانی مافی مرۆڤی بیلاروسیا ئەلیس بیالیاتسکی و دوو رێکخراوی ناحکومی (میۆریال) ی ڕوسیا و ناوەندی ئازادیە مەدەنییەکانی ئۆکرانیا بەخشرا

بێریت ڕیس ئەندەرسن، سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵی لە نەرویج بە پەیامنێرانی وت ،کە براوەکان “هەوڵێکی زۆریان ئەنجام داوە بۆ دۆکیومێنتکردنی تاوانەکانی جەنگ، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ،پێکەوە گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنییان بۆ ئاشتی و دیموکراسی خستۆتە ڕوو

س/ح

ڕەنگە بە دڵت بن