نوێنەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی سەردانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لەناوەندی هاوبەشی قەیرانەکانی وەزارەتی ناخۆ کرد 

رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی ٦ی ئۆکتۆبەر، ئەندامێکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، سەردانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆچ و کۆچبەران لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە میانەی سەردانەکەیدا، موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی، رزگار حاجی حسێن، باسیان لە زیاترکردنی هەماهەنگی نێوانیان کرد و، هاوکات دانانی بەرنامە و پلانی نوێ بۆ زیاتر خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی کارەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی، لە ناوخۆ بە گشتی و بەتایبەت لە تاراوگە، تاوتوێ کران.

ڕەنگە بە دڵت بن