کەنەدا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا 

پاش چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک بە چاوەدێری مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتای وڵاتی كەنەدا بە فەرمیی دامەزرا.

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە پەیوەندییە بەردەوامەکانیدا لەگەڵ چالاکوانانی ئەو هەرێمە، بە گشتیی لەسەر بەرنامە و پڕۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئاستی جیهان، وەک ئەمەریکای باکوور، ئەوروپا و روسیا بە تایبەتی قسەی کردوون.

بۆ ئەو مەبەستەش بە پێداگیرییەوە باسی لەوەکردووە، کە ناوەندی رەوەندی کوردستان،ی وەک ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ بۆ خزمەتکردن بە دۆزی کوردستان کار دەکات، هاوکات ناوەندەکە هەوڵ دەدا، کە کۆکەرەوەی زۆرترین رێژەی کوردستانیان بێ بۆ خزمەتی دۆزە ڕەواکەمان و، لەم بوارەشدا بە بەرنامەی زانستی و پێشکەتوو تێدەکۆشێ، تا بەشێوەیەکی سەردەمیانە کەڵک لە بوار و دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرێت و، لەو سیستمانەداو لە بوارە جیاوازەکاندا کاراو چالاک بێت.

کوردستانیانی ئەو هەرێمە، وێڕای پێشوازی و دەربڕینی خۆشحاڵیان لە هەوڵەکان بۆ دامەزرادنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمەکەیان، هاوکات لەسەر کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەند، بۆ باشتر بەڕێوەچوونی بەرنامە و چالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا، پێشنیار و ئەزموون و روانگەکانی خۆیان هێنایە گۆڕێ.

لە ئاکامدا ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا هەڵبژێردران، تا ئامادەکاری بۆ گرتنی کۆنفرانسی رەوەند و هەروەها پڕۆسە یاساییەکانی ناوەند لەو هەرێمە و، لەژێر رێنوێنی و راسپاردەكانی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی بە ئەنجام بگەیەنن.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە چاوی رێزەوە لە هەوڵ و ماندووبوونی د. عوسمان خۆشناو دەڕوانێ، کە بۆ پێکهێنانی ناوەندەی رەوەندی کوردستانی-ئەلبەرتا، تێکۆشانێکی دڵسۆزانەی خۆی نیشاندا و، بۆ سەرخستنی ئەو پرسە لە هەرێمەکە، دڵسۆزانە و بە گیانێکی کوردستانییەوە هاوکار و یارمەتیدەر بووە.

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی-هەرێمی ئالبەرتای وڵاتی كەنەدا بریتین لە:

١. ئەحمەد بناڤی

٢. عیسا مووسا

٣. حوسێن زێدان

٤. عەلی وەیسی

٥. ساڵح حەسۆ

٦. پەیمان نەجیب

٧. زەکەریا عەلی

٨. عوسمان خۆشناو

٩. شیار عەبدوڵا

١٠. محەممەد مزووری

١١. حوسێن عومەر ئەحمەد

جێی باسە، لە یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی هەڵبژێردراودا، ئەحمەد بناڤی بە سەرۆک و عیسا مووسا بە جێگری سەرۆکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئەلبەرتا هەڵبژێردران

ڕەنگە بە دڵت بن